دوو وەزیری دیکەی عێراق لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت
نەدا مێرگەسۆری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: "ھەریەکە لە وەزیری کشتوکاڵ و وەزیری کارەبای عێراق، بە مەبەستی لێپرسینەوە بانگێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێن، ھەر چەندە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەمە ١٨/٧/٢٠١٧ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، باسی لە لێپرسینەو لەگەڵ ئەو بەرپرسانە کرد، بەڵام کاتی بانگێشتەکەیانی دیاری نەکرد".
ئەو پەرلەمانتارە، جەختی لەوەش کردەوە: "زۆربەی کات ئامانج و مەبەستی لێپرسینەوەکان ڕوون و دیارن، چونکە کۆمەڵێک پرسیاری ناڕوون و نادیار ئاراستەی ئەو بەرپرسە دەکرێت، کە مەبەستی سیاسی لە پشتەوەیە، لەکاتێکدا لەگەڵ لێپرسینەوانەدا ھێشتا گەندەڵی لە دامودەزگاکانی عێراقدا تا سەر ئێسقان ڕۆیشتووە".
باسنیوز
