سه‌رۆكى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانێتى هێزه عێراقییه‌كان له پۆسته‌كه‌ى لادرا
ئینتسیار جبوورى، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانێتى هێزه عێراقییه‌كان (لایه‌نه سونه‌كان) ڕای گه‌یاند :" ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 18/ 7/ 2017 هاوپه‌یمانێتییه‌كه كۆبووه‌وه و به ده‌نگدان بڕیارى دا، ئه‌حمه‌د مه‌سارى له سه‌رۆكى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانێتییه‌كه له په‌رله‌مان لا بدات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه دوو په‌رله‌مانتار نزیكن له‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى فراكسیۆنه‌كه وه‌ربگرن. به بێ ئه‌وه‌ى ناوه‌كانیان ئاشكرا بكات.
BAS NEWS-
