زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ تۆمه‌تبارێك كه خوشهكهزایهكی خۆى بۆ پاره ڕفاندووه و كوشتوویهتى
دادگاى تاوانه‌كانى ره‌سافه ده‌سته‌ى سێیه‌م له به‌غدا، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 17/ 7/ 2017) سزای زیندانیكردنى هه‌تاهه‌تایی بۆ تۆمه‌تبارێك ده‌ركرد كه دواى ئه‌وه‌ى خوشكه‌زایه‌كی خۆى له‌ناوچه‌ى شه‌عب له باكوورى خۆرئاواى به‌غدا ڕفاندووه، داواى پاره‌ى له كه‌سوكارى خۆى كردووه و دواتریش كوشتوویهتى.
ناوه‌ندى میدیایی ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كه تۆمه‌تباره‌كه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبارى دیكه منداڵێكیان ڕفاندووه، له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنیشى داواى 50 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكییان كردووه، به‌ڵام كه‌سوكارى منداڵه‌كه ئه‌و پاره‌یه‌یان نه‌داوه.
له ڕاگهیاندراوهكهدا، ئاماژه دراوه به‌وه‌ى، كه تۆمه‌تباره‌كه له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه‌دا ڕێككه‌وتووه بۆ چاودێریكردنى منداڵه‌كه، دواتر له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا منداڵه‌كه بانگ ده‌كه‌ن و به ئۆتۆمبیلێكى جۆرى كه‌یا ده‌یڕفێنن.
هه‌روه‌ها هاتووه :" دواى ئه‌وه‌ى داواى پاره له باوك و دایكی منداڵه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌وان ڕه‌تى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه بده‌ن، دواتر منداڵه‌كه له‌لایه‌ن خاڵییه‌وه ده‌خنكێنرێت و ته‌رمه‌كه‌شى له ناوچه‌ی كارگه‌كان فڕێ ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، خاڵى منداڵه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى گومانه‌كان له خۆى دوور بخاته‌وه، له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌یدا به دواى ته‌رمه‌كه‌دا گه‌ڕاوه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه دادگا به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌كان و دانپێنانى تۆمه‌تباران له قۆناغى یه‌كه‌م و قۆناغی كۆتاییش، هه‌روه‌ها به پێی ڕاپۆرتى پزیشكی و به‌پێی یاساى تیرۆر، سزاى هه‌تاهه‌تایی بۆ تاوانباره‌كه ده‌ركرا.
bas news-
