میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به هه‌ڕه‌شه‌كردن دیموگرافیای ناوچه‌یه‌ك ده‌گۆڕن
به‌رپرسه عێراقییه‌كان و دانیشتووانى پارێزگاى بابل ئاشكراى ده‌كه‌ن، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ماوه‌ى 24 كاتژمێریان بۆ خێزانه سونه مه‌زهه‌به‌كانى باكوورى پارێزگاكه دانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه به‌جی بهێڵن، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن‌یان لێكراوه.
ئه‌حمه‌د سه‌لمانى، په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر هاوپه‌یمانى هێزه عێراقییه‌كان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، گوتى :" ئه‌وه‌ى سونه مه‌زهه‌به‌كانى باكوورى بابل ڕووبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه، كارێكه نابێت لێی بێده‌نگ بین".
ڕوونیكرده‌وه، كه دانیشتووانى ئه‌و ناوچه‌یه، به به‌رده‌وامى ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه ده‌بنه‌وه، كه تائێستا زیاتر له 1000 كه‌سیان لێڕفێندراوه و له چه‌ند ساڵى ڕابردووش‌دا سه‌دان كه‌سیان لێكوژراوه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه دواهه‌مین كرده‌وه‌ى تیرۆریستى، هه‌فته‌ى ڕابردوو بووه كه تێیدا 15 هاووڵاتى له نێویاندا شێخ قاسم مه‌هدی فنجان هه‌یه ڕفێندران و تائێستاش چاره‌نووسیان دیار نییه، هه‌روه‌ها ڕێگ له چوونه‌وه‌ى 100 هه‌زار ئاواره گیراوه كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كه‌یان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه، ئامانج لێی گۆڕینی دیموگرافی ناوچه‌كه‌یه، بۆیه داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات، به به‌رپرسیارێتى یاسایی و ئه‌خلاقى خۆى هه‌ڵبستێت و به په‌له كار بكات بۆ پاراستنى گیانى ئه‌و هاووڵاتییانه و لێپرسینه‌وه‌ش له تۆمه‌تباران بكات.
bas news-
