باڵیۆزه هاوشێوه‌كه له باره‌ى عه‌بادی_یه‌وه چى ده‌ڵێت؟
له‌و باره‌یه‌وه، ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی نوێی ئێران له به‌غدا، ڕای گه‌یاند :" خۆشحاڵم كه شێوه‌م له سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌چێت".
هه‌روه‌ها گوتى :" كاتێك سه‌ردانى حه‌یده‌ر عه‌بادیم كرد، تێبینی ئه‌وه‌م كرد له یه‌ك ده‌چین، منیش به‌وه خۆشحاڵم، ئه‌و دۆست و برایه‌كی ئازیزی منه".
پێشتر مه‌سجدی، پۆستى گه‌وره ڕاوێژكارانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى ئێرانی به‌ده‌سته‌وه بوو، پێش ئه‌وه‌ى له نیسانى ڕابردوو به باڵیۆزى نوێی تاران له به‌غدا، دیارى بكرێت.
باسنيوز
