ئاشتۆن كارتەر: كێشە سیاسی و ئابوورییەكانی عێراق لە كێشەی داعش گەورەترن

ئاشتۆن كارتەر: كێشە سیاسی و ئابوورییەكانی عێراق لە كێشەی داعش گەورەترن



ئاشتۆن كارتەر وەزیری پێشووی بەرگریی ئەمریكا رایدەگەیەنێ ئەوان لە عێراق، مەترسی كێشە سیاسی و ئابوورییەكان گەورەتر دەبینن لەچاو مەترسییەكانی داعش.


كارتەر كە لە سەرەتای ساڵی 2015وە تا كۆتایی ئەمساڵ سەرپەرشتی شەڕی داعشی كردووە لە عێراق، لە وتارێكیدا بۆ رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست)ی ئەمریكی نووسیویەتی "نیگەرانییم بەهۆی هەڵمەتە سەربازییەكانی عێراق كەمترە لە چاو نیگەرانییم بۆ ئەو هەڵمەتە سیاسی و ئابوورییە پێویستە دەسەڵاتی عێراق پەیڕەویان بكات، لەبەرئەوەی ئەگەر عێراقییەكان دڵنیا نەكرێنەوە لەوەی ئێستە چی ڕوودەدات، ئەوا دووبارە بێ سەروبەری و توندوتیژی بۆ ئەو وڵاتە دەگەڕێتەوە.


ئەم بۆچوونەوەی وەزیری پێشووی ئەمەریكا هاوكاتە لەگەڵ لێدوانێكی جەنەراڵ تاونسەند فەرماندەی هێزەكانی هاوپەیمانان كە گوتبووی ئێستە گرنگترین شت ئەوەیە كە چۆن لایەنە سیاسییەكانی عێراق بگەنە ڕێكەوتنێكی سیاسی، بە تایبەتی كە هێزە سونەكان بەردەوام بەو چاوەوە سەیری حكومەتی بەغدا دەكەن، كە بە هیچ شێوەیەك نوێنەرایەتی ئەوان ناكات.


بە گوێرەی ماڵپەڕی (ئەلعەرەبیە نێت)، لێدوانی هەردوو وەزیری پێشووی بەرگری و جەنەراڵە ئەمریكیەكە، لە دەرەنجامی دیتنی راستەوخۆیان بۆ دۆخی عێراقەوە هاتووە، هەروەها چاودێرانی سیاسی و بەرپرسانی تری ئەمریكاش هەمان بۆچوونیان لەبارەی عێراق، كە داهاتوویەكی تەمومژاوی چاوەڕێی دەكات، ئەگەر لایەنە سیاسییەكان نەگەنە ڕێكەوتنی هاوبەش.



جێی باسە راستەوخۆ لە دوای كۆتاییهاتنی شەڕی داعش لە عێراق، ترسی ئاژاوەگێڕی و بێ ئەرك مانەوەی هێزەكانی میلیشیای حەشدی شەعبی لە عێراق سەرهەڵدەدات، بەتایبەتی ترسی گەورەی تۆڵەسەندنەوەیان لەو ناوچە سونەنشینانەی داعش دەستی بەسەردا گرتبوون و بۆ ماوەی نزیكەی سێ ساڵ دوور لە دەسەڵاتی بەغدای شیعی مابوونەوە.

bas news-
Top