UN ژمارەیەكی كارەساتاوی لەبارەی كاولكارییەكانی مووسڵ بڵاودەكاتەوە

UN ژمارەیەكی كارەساتاوی لەبارەی كاولكارییەكانی مووسڵ بڵاودەكاتەوە

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەیەكی كارەساتاوی لەبارەی قەبارەی كاولكارییەكانی مووسڵ بە هۆی شەڕی رزگاركردنەوەی شارەكە لە دەست ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بڵاوكردەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە پرۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ناوچە مرۆییەكان بەرنامەی (دەروازەی مووسڵ)ی بۆ زانیاری و نەخشەكان بڵاوكردەوە. بۆ ئەوەی ببێتە سەكۆی سەرەكی هەڵسەنگاندنی زیانەكان و دیتنێكی گشتیی بابەتیانە بۆ مووسڵ.




پرۆگرامەكە بۆ زانینی زیانەكانی مووسڵ، پشتی بە پشكنینی وێنەیی مانگە دەسكردەكان بەستووە، لەگەڵ لایەنە كاراكانی پەیوەست بە كێشەكانی ناوچەكە.


هەروەها پرۆگرامەكە سەكۆی جوگرافیاش لەخۆ دەگرێ، بۆ ئەوەی بتوانن هاوكێشەی زانیارییەكان لێك بدەنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ زیانە شارستانیەكانی مووسڵ بكەن.


هەر لە سەرەتاوە ئەم پرۆگرامە ئاشكرای كردووە كە مووسڵ كەوتووەتە ژێر زیان و كاولكارییەكی كارەساتاوی بە هۆی شەڕی ڕزگاركردنەوەی لەلایەن هێزە عێراقییەكان و هێزە ئاسمانییەكانی هاوپەیمانان، ئەمەش دوای سێ ساڵ لە داگیركردنی لەلایەن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشەوە.
bas news-
Top