مالیكی خۆى یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌ت
نوورى مالیكی، سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، ڕای گه‌یاند :" هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژ كه له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌رچووم، گوتم جارێكى دیكه من ناگه‌رێمه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن و سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه ده‌بێت حكوومه‌تى داهاتوو به پێی سیستمى زۆرینه‌ى سیاسی به‌ڕێوه ببرێت.
وه‌ك پێشكه‌شكاره‌كه داواى دووپاتكردنهوهى لێ‌كرد، كه جارێكى دیكه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكوومه‌ت، نوورى مالیكی، سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، گوتى :" بڕیارم داوه نه‌گه‌ڕێمه‌وه نه بۆ ویلایه‌تى ىسییهم، نه چواره‌م و پێنجه‌م، به‌ڵام به‌شدارى هه‌ڵبژارن ده‌كه‌م و لیستیشم هه‌یه و هاوكار ده‌بین بۆ داڕشتنه‌وه‌ى سیاسیه‌تى نوێى ده‌وڵه‌ت".
نوورى مالیكی، ئه‌میندارى گشتى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی، له 2006 تا 2014 سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵى كرد، به‌ڵام له‌ماوه‌ى حوكمهكهیدا، وه‌ك له ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كاندا ئاماژه‌ى پێده‌درێت، گه‌نده‌ڵییه‌كى زۆر كرا و هه‌موو بواره‌كانى گرته‌وه، هه‌ر بۆیه له‌م خوله‌ى ئێستادا لایه‌نه‌كان بڕیاریان دا، ڕێگه‌ى پێنه‌ده‌ن بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات و ڕێككه‌وتن كرا له سه‌ر ڕاسپاردنى حه‌یده‌ر عه‌بادى، بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌ت پێك بهێنێت.
باسنيوز
