داعش ناوی خەلیفەی نوێی رێکخراوەکەی ئاشکرا دەکات

داعش ناوی خەلیفەی نوێی رێکخراوەکەی ئاشکرا دەکات


رێکخراوی تیرۆریستی داعش دوای کوژرانی بەغدادی، خەلیفەیەکی نوێ بۆ خۆی دیاری دەکات و ناوەکەی ئاشکرا دەکات.



بەپێی هەواڵێکی (سۆمەرییە نیوز)، کە زانیارییەکەی لە سەرچاوەیەکی ئەمنیی نەینەواوە وەری گرتووە، داعش لە شارۆچکەی تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا ئاماژەی بە کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی،خەلیفەی داعش کردووە.



لە بەیاننامەکەدا، داعش ئاماژەی بەوە کردووە، کە ”بەم نزیکانە“ ناوی خەلیفەی نوێی رێکخراوەکەی ئاشکرا دەکات و داوای لە چەکدارانی کردووە باوەڕ بە دەنگۆی بوونی کێشە لەناو رێکخراوەکە نەکەن.



پێشتر چەند سەرکردەیەکی داعش ناڕاستەوخۆ دانیان بە کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادیدا نابوو، کە لە ساڵی 2014 خۆی وەک خەلیفەی داعش ناساند.

bas news-
Top