قاسم سلێمانی: سەركەوتنی مووسڵ بەهۆی دانایی سیستانی بەدەست هات

قاسم سلێمانی: سەركەوتنی مووسڵ بەهۆی دانایی سیستانی بەدەست هات
قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی پاسەوانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هۆكاری سەركەوتنی شەڕی مووسڵ بەسەر داعشدا بۆ دانایی عەلی سیستانی مەرجەعی شیعیەكان لە نەجەف دەگەڕێنێتەوە. دەشڵێ لەم شەڕەدا ئێران بە بەردەوامی چەكی بۆ عێراق دابین كردووە.


سلێمانی كە بە حاكمی سێبەری دەسەڵاتی عێراق دادەندرێ، لە دیمانەیەكی ئاژانسی (تەسنیم)ی ئێرانیدا، ئاماژەی بەوەداوە كە ئەمڕۆ لە عێراقدا هیچ نەتەوە و پێكهاتەیەك نیە كە هەست نەكات سیستانی مەرجەعی باڵای سەرجەم ڕۆڵەكانی عێراقە.


سلێمانی هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە میلیشیای حزبوڵای لوبنانی ئەزمونەكانی خۆی خستووەتە بەردەم میلیشیای حەشدی شەعبی عێراقی.


لە كۆتاییشدا رایگەیاندووە كە ئاهەنگی ئەمڕۆی مووسڵ تەنها بۆ گەلی عێراق نیە، بەڵكو بۆ گەلانی عێراق و سووریایە، ئەوانە مافیان بەسەر هەموو جیهانەوە هەیە.
bas news-
Top