پردی خازر کرایەوە
ماڵپەری رووداو بڵاویكردۆتەوە كە لە کۆتایی ساڵی 2014 داعش پردەکەی تەقاندەوە، پێنج مانگ پێش ئێستاش کارکردن لە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی دەستیپێکرد. ئەمڕۆ (5-7-2017) بە ئامادەبوونی مەهدی عەللاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر و نەوفەل حەمادی، پارێزگاری نەینەوا کرایەوە.
پردی خازر لەسەر بودجەی پارێزگاکان نۆژەنکراوەتەوە، بڕی ملیارێک و 800 ملیۆن دیناری تێچووە. پردەکە دەکەوێتە سەر ئاوی خازر، 120 مەتر درێژە و شاری هەولێر و موسڵ بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
محمد سلێمان
