. ته‌رمى ئه‌و گه‌نجه‌ى كاندید بوو بۆ شاجوانى كوڕان له به‌غدا دۆزرایه‌وه
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ڕایگه‌یاند :" دواى دیار نه‌مانى كه‌ڕار نووشى بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژ، مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسى فریاكه‌وتن توانییان ته‌رمه‌كه‌ى له گۆڕه‌پانێكى ناوچه‌ى شارع فڵه‌ستین بدۆزنه‌وه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ته‌رمى گه‌نجه كوژراوه‌كه ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادى كرا بۆ ئه‌وه‌ى ڕێكاره یاساییه‌كان بگیرێنه‌به‌ر.
جێی ئاماژه‌دانه، كه پێش ماوه‌یه‌ك، وێنه‌ى ئه‌و گه‌نجه له په‌یجه عێراقییه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه گوایه كاندیده بۆ نازناوى شاجوانى كوڕان له عێراق.
كه‌رار نووشى، خوێندكارى په‌مانگاى هونه‌ره جوانه‌كان بووه و به پرچه زه‌رد و وێنه جیاوازییه‌كانى ناوبانگى ده‌ركردبوو.
bas news-
