مزگەوتەکەی ئەبوبەکر بەغدادی رزگار کرایەوە
رۆژی پێنجشەممە 29.6.2017، هێزە عێراقییەکان مزگەوتی نوری، مزگەوتی کەڕار و ناوچەی سەرەچخانەیان لە مووسڵی کۆن لە بەری رۆژئاوا (راست)ی شاری مووسڵ رزگارکردەوە.
لە سەرەتای داگیرکردنی مووسڵ لەلایەن داعشەوە، ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش لە مزگەوتی نوری وتارێکی پێشکەش کرد و دەوڵەتە تیرۆریستییەکەی راگەیاند.
پێش چەند رۆژێک داعش مزگەوتی نوری و منارەی حەدبای مووسڵی تەقاندەوە، کە شوێنەوارێکی دێرینی شارەکە و عێراق بوو.
BAS NEWS-
