هەواڵگریی عێراقی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ”ئەمیری کیمیاوی“ی داعش دەکات
بەپێی زانیارییەکان، زیاد زەوبەعی، ئەندازیارێکی کیمیاوییە و لەسەردەمی حزبی بەعسی عێراقی ئەفسەر بووە، دوای رووخاندنی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، چووەتە ناو ژمارەیەک گرووپی تیرۆریستی و دواتر چوەتە ناو داعش.
میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن، کە دەزگای هەواڵگریی عێراقی دەستی بە لێکۆڵینەوە لەگەڵ زیاد زەوبەعی کردووە، کە لەناو داعشدا بە ”ئەمیری کیمیاوی“ و ”ئەبی عەبدوڵڵا ئەلعەزاوی“ ناسرابوو.
ئەو سەرکردەیەی داعش لە ساڵی 2016 چووەتە لوبنان و لەوێ دەستگیر کراوە، دوای چەندین گفتگوگۆی نێوان بەرپرسانی هەردوو وڵات، لە ناوەڕاستی مانگی 6ـی 2017 لە بەیرووتەوە بە فڕۆکەیەک نێردرایەوە بەغدا.
BAS NEWS-
