11 هاووڵاتی لە ئەنبار دەكەونە بەر هێرشی فڕۆكەیەكی نەناسراو
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆكەیەكی نەناسراوەوە، 11 هاووڵاتی ئەنبار بوونە قوربانی.
بە هۆی بۆردوومانی ئەم فڕۆكەیەی لەسەر سنووری ئوردنەوە هێرشەكەی ئەنجام داوە، هێشتا نەزاندراوە هی سوپای عێراقە یان هێزەكانی هاوپەیمانان، دوو ئافرەت لە گوندی بوعەیسی سەر بە ناحیەی عەكاشاتی نێوان قەزای روتبە و سنووری ئوردن، لە رۆژئاوای ئەنبار كوژران، لەگەڵ برینداربوونی چوار ژنی تر و دوو منداڵ و دوو پیاو.
سەرچاوەیەكی ئاگەدار بۆ ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی ئاشكرای كردووە، لە فڕۆكە نەناسراوەكانەوە مووشەك بەسەر ماڵی هاووڵاتیانی مەدەنیدا كەوتووەتە خوارەوە.
گوندی بوعەیسی، شوێنی نیشتەجێبوونی عەشیرەتی بوعەیسیە، كە یەكێ لە ناسراوەترین عەشیرەتەكانی ناوچەكەیە لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا و بەردەوام لە دژی داعش و ڕێكخراوە تیرۆریستیەكانی تر وەستاونەتەوە..
bas news-
