ناوی لەیلا عەلەوی لە حەویجە قەدەخە دەكرێت
سەرچاوەكە بۆ (روسیا تودەی)، ئاشكرای كردووە كە داعش ژمارەیەكی زۆر لەو جۆرە ئۆتۆمبێلەی هەیە كە لە عێراق بە (لەیلا عەلەوی) ناسراوە، بەڵام ڕێكخراوەكە قەدەخەی كردووە چەكدارەكانیان لە حەویجە بەو ناوە ئاماژە بە ئۆتۆمبێلەكانیان بكەن.
بەرپرسانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش وای دەبینن ئەم ناوە دەبێتە خۆی فتنەگێڕی و چەكدارەكانیش لە عەقیدەی ڕێكخراوەكە لادەدات، بۆیە بڕیاری داوە هەر كەسێك ئەم ناوە بهێنێ، بە توندی سزا بدرێت.
جێی باسە لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش زۆر لە ئۆتۆمبێلە نوێیەكان بە ناوی هونەرمەندان و كەسایەتیە ناسراوەكان دەكرێن، لەوانەی مۆنیكا، لەیلا عەلەوی، وەنەوشە و عارەب عوسمان و كەریم كابان.
bas news-
