دوو ناوچەی دیکە لە مووسڵ رزگار دەکرێـنەوە
رۆژی سێشەممە 20.6.2017، هێزە عێراقییەکان هەردوو ناوچەی دەکە بەرەکە لە شاری مووسڵی کۆن و باب لەکشیان بە تەواوی لە ژێر دەسەڵاتی داعش رزگار کردووەتەوە.
عەقید خوزەیر ساڵح، فەرماندەیەکی پۆلیسی عێراقی راگەیاند، هێزە عێراقییەکان 30 چەکداری داعشیان کوشتووە، کە یەکێکیان بەرپرسێکی باڵای رێکخراوەکە و رووسی بوو.
عەقید خوزەیر ساڵح هەروەها رایگەیاند، کە هەر ئەمڕۆ سێشەممە، عودەی حەمدون، جێگری وەزیری رۆژنامەنووسی داعش کوژراوە.
ئەو فەرماندە عێراقییە ئاماژەی بەوەش دا، کە لە شەڕەکانی ئەمڕۆدا و بەهۆی ”بۆردومانێکی بە هەڵەی هێزە عێراقییەکان“ لە ناوچەی مەیدان لە ناوەڕاستی مووسڵ، حەوت هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و سێی دیکەش بریندار بوون.
bas news-
