عەبادی عومرەی ئەنجام دا

عەبادی عومرەی ئەنجام دا


دوێنێ سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە سعودیە و هەر لەوێدا مەراسیمی فەریزەی عومرەی بەجێهێنا.


دوێنێ دووشەممە (2017/6/19)، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە سعودیە و لەناو ژمارەیەكی زۆر لەپاسەوانانی سعودیە سوننەتی عومرەی ئەنجامدا.


عەبادی لەكاتی سەفا و مەڕوە لێدوانێكی لەسەر ڕەوشی عیراق و شەڕی داعش و پەیوەندییەكانی سعودیە و وڵاتەکەی دا، ئەمە لەكاتێكدایە بەرپرسانی سعودیە ڕێگە نادەن هیچ حاجی و عومرەكارێك لەناو حەرەمی كەعبەی پیرۆزدا دیمانەی ڕۆژنامەوانی تۆمار بكات و دەڵێن، ئێرە شوێنی عیبادەتە.


وا بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە دوای سعودیە سەردانی هەریەک لە وڵاتانی ئێران و کوێت بکات، کە لە دوێنێوە بە یاوەری شاندێکی فەرمی گەشتەکەی بۆ وڵاتانی ناوچەکە دەست پێ کردووە، مەبەست لە گەشتەکەشی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراقە لەگەڵ ئەو وڵاتە دراوسێیانە و هەڵسانگاندنی بارودۆخی ناوچەکە.

bas news-
Top