هێزەکانی عێراق گەڕەكی فاروق و پردی پێنجەمی موسڵیان كۆنتڕۆڵ كردەوە و تەنها دوو گەرەك ماوە
ئەمرۆ k24 بڵاویكردۆتەوە كە لە راگەیەندراوێكدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا، كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەشێكی زۆری گەڕەكی فاروقی لە ناوچەكانی موسڵی كۆن لە رۆژئاوای شارەكە لە لایەن ھێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی راگەیاند.
ھەروەھا فەرمانگەی تەندرووستی و كلێسای ماریا لە رۆژئاوای شارەكە کۆنتڕۆڵکرانەوە و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆش پردی پێنجەمی موسڵ و باشووری گەڕەكی شیفا كۆنتڕۆڵكرانەوە.
ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی مووسڵ رۆژی 17 تشرینی یەكەمی 2016 بە بەشداری ھەر یەك لە ھێزەكانی پێشمەرگە و عێراقی دەستیپێكرد و لە سەرەتادا ھێزەكانی پێشمەرگە ناوچەكانی دەروبەری مووسڵ بەتایبەتی لە باكوور و رۆژھەڵاتی شارەكە كۆنترۆڵكرد و رێگەی چوونە ناوەوەی ھێزەكانی عێراقیان بۆ ناو مووسڵ كردەوە.
