دەروازەی ئەلوەلید لەسەر سنووری سووریا رزگار دەکرێتەوە

دەروازەی ئەلوەلید لەسەر سنووری سووریا رزگار دەکرێتەوە


دوای نزیکەی سێ ساڵ داگیرکردنی لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، هێزە عێراقییەکان دەروازەی سنووریی ئەلوەلیدیان لەسەر سنووری سووریا رزگار کردەوە.



سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 17.6.2017، شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراقی رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی (فەجر ئەلجەدید)دا، هێزە عێراقییەکان بە پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان توانیویانە ناوچەی سنووریی نێوان عێراق، سووریا و ئوردن لە پارێزگای ئەنبار رزگار بکەنەوە.



هەر لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەروازەی سنووریی ئەلوەلید لە نێوان عێراق و سووریا رزگار کراوەتەوە.



دوای رزگارکردنەوەی ناوچەکە، دوو لیوای سوپای عێراقی بۆ پاراستنی ناوچە سنوورییەکان لە نێوان عێراق و سووریا، جێگیر کراون.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.
bas news-
Top