وەزیری كارەبا: ئێران هۆكاری كێشەی كارەبایە لە عێراق

وەزیری كارەبا: ئێران هۆكاری كێشەی كارەبایە لە عێراق



قاسم فەھداوی وەزیری کارەبای عێراق رایگەیاند کە ھۆکاری چاک نەبوونەوەی سیستەمی کارەبای عێراق سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتی ئێران.


فەھداوی بە نووسراوێک رایگەیاند کە "وەزارەتی نەوتی ئێران دواکەوتووە لە پێدانی گازی سروشتی بە عێراق. ئەمەش بووەتە ھۆکاری چاک نەبوونەوەی سیستەمی کارەبای نیشتمانی".


فەھداوی راشیگەیاند کە بەپێی ئەو رێککەوتنەی لە نێوان ھەردوو وڵات چەند مانگێک پێش ئێستە ئیمزا کراوە، پێویستە وڵاتی ئێران گازی سروشتی تاکو ئێستە بۆ عێراق رەوانە کردبا. ئاشکراشی کرد کە عێراق گشت مەرجەکانی ھێناوەتە جێ، بەڵام ئێران پابەندی رێککەوتنەکە نەبووە.


فەھداوی بەرگری لەوەش کرد کە لەمبارەیەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ھاوتا ئێرانییەکەی ئەنجام داوە، بەڵام بە بێ بوونی ھیچ بیانووێک ئێران گازی سروشتی بە عێراق نادات.

bas news-
Top