عێراق پاراستنی سنوورەکانی لەگەڵ ئێران بەتاران دەسپێرێ
حكومەتی عێراق هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری خۆی لە نێوان عێراق و ئێران لاده‌بات و پاسه‌وانی سنووری وڵاتانی دیکەی دراوسێ به‌هێز ده‌كات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ڕۆژنامەی (ئەلعەرەبی ئەلجەدید)، حكومەتی عێراق پلانی داناوە بۆ كێشانه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی كه پاسه‌وانی سنووری نێوان عێراق و ئێران ده‌كه‌ن، چونكه حكومه‌تی عێراق پێی وایه پێویست به‌بوونی پاسه‌وانی سنوور ناكات له‌و ناوچانه، له كاتێكدا ئێران زۆرترین هێزی سه‌ربازیی خۆی له‌و ناوچه سنوورییانه بڵاو كردووەتەوه به درێژایی نزیكه‌ی (1450) كیلۆمەتر.
ئامانجی حكومه‌تی عێراقی له‌م هه‌نگاوه سوودوه‌رگرتنه له‌و پاسه‌وانانه‌ی سنوور به گواستنه‌وه‌یان بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی دیکەی عێراق له‌گه‌ڵ پێنج وڵاته دراوسێكه (توركیا، سووریا، ئوردن، سعودیه و كوێت).
هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، له سه‌ردانه‌كه‌ی عەقیل خەزعەلی بریکاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ هه‌ولێر له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا، به به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگه‌یاندووه كه بوونی پاسه‌وانانی سنوور له ناوچه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێراندایه، هیچ سوودێكی نییه و ئه‌ركێكی زیاده‌یه، هه‌روه‌ها پێی ڕاگه‌یاندوون كه حكومه‌تی عێراقی پلانی هه‌یه بۆ كشاندنه‌وه‌ی پاسەوانانی سنوور له‌و ناوچه‌یه و به‌جێهێشتنی ئه‌ركی چاودێریكردنی سنووره‌كه به ته‌نها بۆ ئێران. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی زیاتر له %55ی سنووری نێوان هه‌ردوولا به ته‌واوی به ده‌ست ئێرانه‌وه‌یه و هیچ سه‌ربازێكی عێراقی لێ نییه.
بریکاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگه‌یاندووه به ڕێنمایی حكومه‌تی عێراقی یه‌كه‌كانی پاسه‌وانی سنووری نێوان عێراق و ئێران ده‌گوازرێنه‌وه و ئه‌و سنووره به‌بێ پاسه‌وان ده‌هێڵنه‌وه، چونكه ئێران دوژمن نییه و نایانه‌وێ پاسه‌وان له‌و سنووره دابنێن.
چاودێرانی سیاسی لابردنی پاسه‌وانی سنوور له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان ئێران و عێراق به مه‌ترسی ده‌زانن و ئه‌مه‌ش به ده‌رگایه‌ك و هه‌نگاوێكی مه‌ترسیدار داده‌نێن له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان و هەڵاتنی داواكراوانی یاسایی و تاوانبارانی ئه‌منی و زیادبوونی دیارده‌ی بەتاڵانبردنی كه‌لوپه‌ل.
bas news-
