چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چوار ملیۆن سه‌ردانكه‌ر بگه‌نه عێراق
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌حمه‌د جه‌مال له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی 16 نوسینگه‌ی كونسوڵی كردۆته‌وه تاكو ئاسانكاری بۆ ئه‌و سهردانهكهره ئێرانیانه بكات كه له شاره جیاوازه‌كانی ئێران ئاره‌زووی گه‌شتی عێراق ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی به‌شداری مه‌راسیمی "سه‌ردانی چله" بكه‌ن.
جه‌مال وتیشی، هه‌نگاوی كردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسینگانه كه ژماره‌ی كارمه‌ندانی ده‌گاته 300 كه‌س، بۆ ئه‌وه‌یه بتوانن كارئاسانی بۆ نزیكه‌ی سێ ملیۆن سه‌ردانكه‌ری ئێرانی بكه‌ن، بۆ هه‌ر كه‌سێك 40 دۆلار وه‌رده‌گیرێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌وه‌شی خسته‌روو، نێرده و كونسوڵخانه‌كانمان له وڵاته جیاجیاكانی حیهان لای خۆیانه‌وه ئه‌وانیش به‌ڵگه‌ی تایبه‌تی چوونه‌ناوه‌وه‌ی عێراق بۆ سه‌ردانكه‌رانی چله ده‌كه‌ن، پێشبینی ده‌كرێت یه‌ك ملیۆن كه‌س له وڵاته جیاجیاكان سه‌ردان بكه‌ن، بۆیه كۆی گشتی سه‌ردانكه‌رانی چله، خۆی له چوار ملیۆن كه‌س ده‌دات.
payamner-
