په‌رله‌مانتارێك ئاشكراى ده‌كات.. وه‌زیر و په‌رله‌مانتار هه‌یه سێ مووچه وه‌رده‌گرێت
ماجیده تمێمى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌لایه‌تى فه‌یسبووك له ئینته‌رنێت، بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕای گه‌یاند :" حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌ڵێنه‌كانى خۆى نه‌برده سه‌ر كه ڕایگه‌یاندبوو خه‌رجییه‌كان له بودجه‌ى گشتى ساڵى 2017 كه‌م ده‌كاته‌وه".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه حكوومه‌ت تائێستاش به‌رده‌وامه له خه‌رجكردنى پاره‌ى سووته‌مه‌نى ئۆتۆمبیل و چاككردنه‌وه‌یان، له‌كاتێكدا ده‌بێت ئه‌و خه‌رجییانه به‌رپرسان خۆیان و ئه‌و لایه‌نانه خه‌رجى بكه‌ن كه ئه‌و ئۆتۆمبیلانه به‌كار ده‌هێنن، نه‌ك حكوومه‌ت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه یاساى تایبه‌ت هه‌یه ڕێگه ده‌دات له مووچه‌یه‌ك زیاترت هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و فێڵه یاساییه زۆرێك له وه‌زیر و په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانى دیكه‌ى ده‌وڵه‌ت به‌كارى ده‌هێنن و تیایاندایه له یه‌ك كاتدا سێ مووچه‌ى هه‌یه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، داواى له حكوومه‌ت كرد ئه‌و جۆره مووچانه ڕابگرێت و بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت، به بێ ئه‌وه‌ى ده‌ست بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رى ئاسایی ببرێت.
باسنيوز
