ژنانى داعش 130 گه‌نج و مێردمنداڵ گولـله‌باران ده‌كه‌ن
عه‌بدولڕه‌حیم شه‌مه‌رى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له په‌رله‌مانى عێراق، ڕای گه‌یاند :" ژنانى سه‌ر به ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش، به‌شدارییان كرد له گولـلهبارانكردنى 130 گه‌نج و مێردمنداڵى شارى مووسڵ، دواتریش ته‌رمه‌كانیان به ستوونهكانى كاره‌باوه هه‌ڵواسیوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا داواى له حكوومه‌ت كرد په‌له بكات له ڕزگاركردنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه دانیشتووانى مووسڵ، به بارودۆخێكى زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و داعش‌یش به‌رده‌وامه له زنجیره تاوانه‌كانى خۆى و ڕفاندنى ئه‌و گه‌نجانه‌ى نچنه ڕیزه‌كانیانه‌وه.
له 17ى تشرینی یه‌كه‌مى ڕابردووه‌وه، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى عێراق به‌هاوكارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستیان كرد به ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى مووسڵ و ناوچه‌كانى دیكه‌ى نه‌ینه‌وا.
باسنيوز
