ھادی عامری ھەڕەشەی توند لە توركیا دەكات

ھادی عامری ھەڕەشەی توند لە توركیا دەكات
ھادی عامری سکرتێری گشتی رێکخراوی بەدر و فەرماندەی باڵای ھێزەکانی حەشدی شەعبی رایگەیاند: "حەشدی شەعبی وەک ئەوەی بڕیاری لەسەر دراوە ناچێتە ناو ھیچ شارێکەوە کە ھاوڵاتیانی تێدابێت".

گوتیشی: "بەڵام بەھیچ شێوەیەکیش رێگە نادەین تورکیا بێتە نێو ھیچ شارێکی عیراقەوە ‌و ئەگەر سنووری خۆی ببەزێنێت، ئەوا خاکەکەمانی بۆ دەکەینە گۆڕستان".

تورکیا پێشتر ھێزە عێراقییەکانی بە تایبەت حەشدی شەعبی لە ئەگەری ئەنجامدانی ھەر پێشێلکارییەک لە دژی تورکمانەکانی تەلەعفەر ئاگادارکردووەتەوە.






K24 -
Top