ئێران داوا دەکات ڤیزەی نێوان ئێران و عێراق نەمێنێت
حەسەن قەشقاوی گوتی: لە سێ ساڵ لەمەوبەرەوە داوا لە برایانی عێراقی دەکەین ڤیزەی گەشتیاران لە نێوان عێراق و ئێراندا هەڵبگیرێت، بەڵام ئەوان قبووڵیان نەکردووە.
قەشقاوی گوتی: ئێمە نامانهەوێت ڤیزەی ئەم گەشتیارانە تەنیا لە وادەی چلەی ئیمام حوسێندا هەڵبگیرێت، بەڵکوو بەدرێژایی ساڵ داوای ڤیزە لە گەشتیارانی دوو وڵات نەکرێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، هەروها گوتی: ئێستا ٣٦ ئێرانی بە تاوانی پەڕینەوەی نایاسایی لە سنووری ئێران و عێراقەوە لە زیندان دان.
Payamner-
