مەعسوم و عەبادی دوو پەیامی جیا بۆ دۆناڵد ترەمپ دەنێرن

 مەعسوم و عەبادی دوو پەیامی جیا بۆ دۆناڵد ترەمپ دەنێرن
سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو پەیامی جیا بۆ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەنێرن.

لە پەیامەکەیدا، فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق وێڕای پیرزبایی کردن لە دۆناڵد دترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بە بوون بە سەرۆکی ئەمریکا، هیوای خواستووە هەڵبژاردنی ترەمپ ببێتە هۆی باشتربوونی پەیوەندییەکانی عێراق ئەمریکا.

هەروەها حەیدەر عەبادی لە پەیامێکدا بۆ دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاندووە، عێراق چاوی لە هاوکاریی و هەماهەنگیی زیاترە لەگەڵ ئەمریکا.

حەیدەر عەبادی لە پەیامەکەیدا، سەرەڕای پیرۆزبایی لە ترەمپ، پێویستیی وڵاتەکەی بە هاوکاریی ئەمریکا نیشان داوە لە شەڕی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش.













باسنيوز
Top