گەڕەکی سەدام لە مووسڵ رزگار دەکرێتەوە
دوای شەڕ و رووبەڕوو بوونەوەیەکی سەخت، کە لەسەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 8ـی تشرینی دووەمی 2016 دەستی پێکرد، رۆژی چوارشەممە 9ـی تشرینی دووەم چوونەتە ناو گەڕەکی سەدام لە باکووری رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ.
بەپێی زانیارییەکان، هێزە عێراقییەکان بە چاوی ئاسایی توانای بینینی رووباری دیجلەیان هەیە.
پێشتر و لە هەفتەی رابردوودا، هێزە عێراقییەکان گەڕەکی گۆگجەلیی و کەڕامەیان لە رۆژهەڵاتی مووسڵ رزگار کردبووەوە.
لە رۆژی 17ـی تشرینی یەکەمی 2016ـەوە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بۆ رزگار کردنەوەی مووسڵ دەستی پێکردووە.
لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا.
باسنیوز
