ته‌نها له چوار ساڵى ده‌سه‌ڵاتى مالیكی 124 ترلیۆن دینار دیار نه‌ماوه
مازن مازنى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى ئه‌حرار (سه‌ر به‌ڕه‌وتى سه‌در) له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژناه‌واندا، ڕای گه‌یاند :" حساباتى كۆتایی چوار ساڵى 2008 تا 2011 كه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان نێردراوه، پێشێلكارى دارایی زۆرى تیادایه، هه‌روه‌ك له تێبینییه‌كانى دیوانى چاودێری داراییشدا هاتووه".
باسى له‌وه‌ش كرد، له‌نێو ئه‌و تێبینیانه ئه‌وه هاتووه، كه تا ئێستاش 124 ترلیۆن دینار پێشینه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه، فه‌رمانگه‌ى ژمێریارى وه‌زاره‌تى دارایی ئاماژه‌ى به‌وه داوه، كه ئه‌و پارانه ونبوون، گوتیشی :" ئه‌وه‌ش به ماناى ئه‌وه ونبوونى به‌رپرسیارێتى ئه‌و پاره زۆره دێت بۆ داپۆشینی ئه‌وانه‌ى هه‌ستاون به‌فیڕۆدانى".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه په‌رله‌مان ئه‌و حساباته په‌سند بكات، كه تیایدا داپۆشینی یاسایی هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ى سامانى گشتییان به‌فیڕۆ داوه و گه‌نده‌ڵییان كردووه، هه‌روه‌ك ئه‌وه هاندانیشه بۆ به‌فیڕۆدانى پاره و سامانى گشتى عێراق، گوتیشی :" په‌رله‌مان پێشتر حساباتى كۆتایی 2005 و 200ى په‌سند كردووه و ڕێكارى یاساییش به‌رامبه‌ر هیكام له‌وانه نه‌گیرایه به‌ر كه كه‌مته‌رخه‌مبوونى سه‌لمێندراوه".
دوێنێ دووشه‌مه، په‌رله‌مانى عێراق ، سه‌ربارى ئاشكرابوونى به‌فیڕۆدانى 124 ترلیۆن دینار، حساباتى كۆتایی ساڵانى 2008_2009_2010_2011ـى په‌سند كرد،
باسنيوز
