بەبەڵگە.. گەندەڵییەكی گرێبەستی نەوتیی حكوومەتی عێراق ئاشكرا دەبێت

 بەبەڵگە.. گەندەڵییەكی گرێبەستی نەوتیی حكوومەتی عێراق ئاشكرا دەبێت
بەپێی ڕاپۆرتێكی رێكخراوێكی ئوستڕالی، بە مەبەستی بەدەستهینانی تەندەر و پڕوژەكان، کۆمپانیایەکی بیانی ڕیژەیەكی زۆری بەرتیلی داوە بە ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەتی نەوت.

د. ئەردەلان نوورەدین، ئەندام پەرلەمانی عێراق لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لەم بارەوە رایگەیاند، "بەپێی ڕاپۆرتێكی رێكخراوێكی ئوستڕالی، ئەوە خراوەتەڕوو، كە بە مەبەستی بەدەستهینانی تەندەر و پڕوژەكان، كۆمپانیای (یونا ئۆیل) ریژەیەكی زۆری بەرتیلی بە ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق داوە."

ڕاشیگەیاند" ئەوەش بووەتە جێگەی قسە و باسی لایەنە عێراقییەكان و بۆ دەركەوتنی راستییەكان، داوا دەكرێت هەرچی زووە لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو بابەتە بكرێت."

ئەو ئەندام پەرلەمانە كورد لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوەش دا "دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر راپۆرتەكە، لیژنەی نەوت و گاز لەگەڵ لیژنەی دەسپاكی و لیژنەی دارایی حكوومەتی عێراقی، دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووەو بۆ ئەوەی راستیی هەواڵەكە دەربكەوێت و گەندەڵییەكە ئاشكرا بكرێت."












باسنیوز
Top