به‌غدادی و سێ كوڕه‌كه‌ی سه‌ردانی به‌ره‌كانی شه‌ڕیان كردووه
غه‌یاس سورچی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی مووسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی داعش به‌ناوی ئه‌بو ڕه‌واحه ئه‌لتونسی، ئه‌مڕۆ 6\11\2016، له سه‌نته‌ری شاری مووسڵ به كۆمه‌ڵێك چه‌كداره‌وه ڕایكردووه، تائێستاش كه‌س نازانێت بۆ كوێ ڕایكردووه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "زانیاریمان بۆ هاتووه كه دره‌نگانی دوێنێ شه‌و له سه‌نته‌ری شاری مووسڵ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش، له سه‌نته‌ری شار سه‌ردانی به‌ره‌كانی جه‌نگی كردووه و سێ كوره‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ بووه، به چه‌كدارانی داعش گوتووه ده‌بێت هه‌موومان له ناوسه‌نته‌ری شاری مووسڵ بكوژرێین به كوڕهكانیشمهوه".
گوتیشی: "به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌كانی داعش كوژراون، به‌شێكیشی له ده‌ره‌وه‌ی شار گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو شار‌و شه‌ڕیان پێ ده‌كه‌ن".
باس‌نیوز
