سه‌در داواى بانگهێشتكردنى سێ وه‌زیر بۆ په‌رله‌مان ده‌كات
موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، كه ماوه‌ى زیاتر له ساڵێكه خۆپیشاندانه‌كانى به‌غدا و عێراق ئاراسته ده‌كات، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوێ‌دا، داوا له سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران ده‌كات، له‌سه‌ر خواستى گه‌لى عێراق، بانگهێشتى سێ وه‌زیر بۆ په‌رله‌مان بكرێت بۆ زانینی ڕاستییه‌كان.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ڕێبه‌رى سه‌در ، موقته‌دا سه‌در داوا ده‌كات، وه‌زیری په‌روه‌رده بانگهێشت بكرێت بۆ زانینی ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییانه‌ى باس ده‌كرێن، هه‌روه‌ها وه‌زیری كشتوكاڵ بانگهێشت بكرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵى له وه‌زاره‌ته‌كه، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندرووستى كه به‌هه‌مان شێوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵى.
به‌پێویستیشی ده‌زانێت، بانگهێشتكردنه‌كان ڕیكبخرێت و په‌رله‌مانتاران دوور بكه‌ونه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سییه‌كانیان، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وان هیچ لایه‌نێك ناكه‌نه ئامانج، له كۆتاییشدا ده‌ڵێت :" ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران، كاندیدی ته‌كنۆكرات و سه‌ربه‌خۆ ئاماده بكات".
باس‌نیوز
