دوو تەقینەوە لە سەلاحەدین ڕوویاندا
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ى تشرینى دووەمى ٢٠١٦ ڕایگەیاند، "یەکێک لە تەقینەوەکان لەدەروازەى تکریتى ناوەندى پارێزگاى سەلاحەدین و ئەوى تریشیان لەبەردەم نەخۆشخانەى گشتى سامەڕا ڕوویداوە".
هەروەها وتى، "هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکانیش ئاماژەیان بۆ مەترسى بونى ئۆتۆمبیلى بۆمڕێژکراوى تر کردووە لە شارەکەدا".
پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ئەوەشى وت "هەتا ئێستا زەرەر و زیانەکانى نەزاندراوە و تیمەکانى پۆلیس و فریاکەوتن سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن".
