ئه‌فسه‌رێكی ده‌زگای دژه‌تیرۆر: گه‌ڕه‌كی زه‌هرا ئازادكراوه و پێشڕه‌وی به‌رده‌وامه
ڕائید عه‌لی موحسین، ئه‌فسه‌ر له هێزی دژه‌تیرۆری عێراقی، ڕایگه‌یاند: "هێزه‌كانمان به‌ر له‌گه‌یشتنیان به گه‌ڕه‌كی زه‌هرا، ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین هێرشی خۆكوژی بونه‌ته‌وه".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "به‌ڵام دواتر هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر، توانیان ئه‌و گه‌ڕه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و ئاڵای عێراقی له‌سه‌ر ته‌لاره‌كاندا تێدا به‌رز بكه‌نه‌وه".
گوتیشی: "ئێستا هێزه‌كانمان له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامدان و ئێستا به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی "شوقه سه‌وزه‌كان" ده‌ڕوون، كه چه‌ندین خێزانی تێدایه و له چاوه‌ڕوانی ئازادكردندان".
باس‌نیوز
