فه‌رمانى گرتن بۆ 18 وه‌زیر و 137 به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ده‌رده‌كرێت
ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕای گه‌یاند :" فه‌رمانى گرتن بۆ 18 وه‌زیر یان ئه‌وانه‌ى له پله‌ى وه‌زیرن له‌گه‌ڵ زیاتر له حه‌وت بریكارى وه‌زیر، ده‌ر كراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه هاوكات فه‌رمانى گرتن بۆ 137 به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى یان ئه‌وانه‌ى له‌و پله‌یه‌دان، ده‌ركراوه، گوتیشی :" ئه‌م پرۆسه‌یه وه‌كو شۆرششێكه دژ به گه‌نده‌ڵكاران كه دادگا ده‌ری كردووه و ئه‌وه‌ش نیشانه‌ى هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى نێوان ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان و دادوه‌رییه".
پێشتر ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق، له ساڵى 2015 ، ئه‌وه‌ى ڕا گه‌یاند، كه تیمی مه‌یدانى و وردبینی و لێكۆله‌رى داناوه و تیمه‌كان به‌ناو وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن بۆ به‌دواداچوونى دۆسێكانى تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵى.
دوو ویلایه‌تى پێشوو كه نوورى مالیكی ، سه‌رۆكى حكوومه‌تى فیدڕاڵ بوو، تۆمه‌تبار ده‌كرێت به به‌فیِرۆدانى سه‌دان ملیار دۆلار، هه‌ر له‌و دوو حكوومه‌ته‌دا، چه‌ند وه‌زیریك درانه دادگا.
باسنيوز
