فه‌رمانده‌یه‌ك: سوپای عێراق بەیارمەتیی پێشمه‌رگە به‌ ئاسانی پێشڕه‌وی ده‌كات

 فه‌رمانده‌یه‌ك: سوپای عێراق بەیارمەتیی پێشمه‌رگە به‌ ئاسانی پێشڕه‌وی ده‌كات
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ هۆكاری ئاسان پێشڕه‌ویكردنی سوپای عێراق بۆ ناوشاری مووسڵ، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ره‌ی داعش به‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ تێكشكاوه‌.

لیوا به‌هرام دۆسكی، فه‌رمانده‌ له‌ محیوه‌ری باشیك، ڕایگه‌یاند: "هۆكاری ئاسان پێشڕه‌وی سوپای عێراق به‌ره‌ و گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوشاری مووسڵ، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێله‌ سه‌ره‌كییه‌كانی به‌رگریی داعش له‌ ده‌رووبه‌ری مووسڵ كه‌ زۆر سه‌خت و پارێزراو بوون، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌ تێكشكێندرا، ئه‌و كات هێزه‌كانی عێراق توانیان پێشڕه‌وی بكه‌ن".
گوتیشی: "له‌ ته‌واوی سنووره‌كانی به‌رگری داعش كه‌ پێشمه‌رگه‌ تێكی شكاندووه‌، چه‌كی قورسی لێ جێگیركرابوو، كه‌ ئه‌وه‌ نه‌ما به‌ره‌ی داعش به‌ره‌و لاواز بوون و تێكشكاندن ڕۆیشت.











باسنیوز
Top