17 قوربانی له سوپای عێراق هه‌یه كه ڕۆژنامه‌نووسیان تێدایه
ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراقی له مووسڵ، بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، ڕایگه‌یاندووه: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5/11/2016 له گه‌ڕه‌كی زه‌هرای شاری مووسڵ، شه‌ڕێكی قورس له نێوان چه‌كدارانی داعش و دژه‌تیرۆر، ڕوویداوه، پێنج له ئه‌ندامانی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراقی كوژراون، 12 برینداریش هه‌یه، له‌وانه ڕۆژنامه‌نووسیان تێدایه، كه هاوشانی سوپا بوونه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: "ئه‌و هێزه، هێزێكی مه‌شق پێكراو بووه بۆ شه‌ڕی كۆڵانه به كۆڵان، به‌ڵام دوای شه‌ڕێكی به‌هێز، له‌لایه‌ن داعشه‌وه چوارده‌وریان چه‌ند سه‌عاتێك گیراوه، تا هیزی پشتیوانی گه‌یشتوه‌ته لایان".
یه‌ك له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی كه سه‌ر به ئاژانسی هه‌واڵی (سی ئێن ئێن) بووه، به‌هۆی كرده‌وه‌یه‌كی خۆكوژی بریندار بووه، هه‌روه‌ها حه‌یده‌ر شوكور، په‌یامنێری عێراقی و په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی فوڕات.
له 17ی مانگی ڕابردوو، پڕۆسه‌ی ئازادی مووسڵ ده‌ستی پێكردووه و چه‌ندین هێز له‌و پڕۆسه‌یه به‌شداربووه، له‌وانه‌ی هێزی سوپای عێراقی، حه‌شدی شه‌عبی، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، تا ئێستا چه‌ندین گه‌ڕه‌كی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه كۆنتڕۆڵ كراوه.
باسنيوز
