په‌رله‌مان یاسای ده‌سته‌ى گشتى چاودێری ته‌رخانكردنى داهاتى فیدڕاڵى ده‌ركرد
د. ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ڕاى گه‌یاند :" ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای ده‌سته‌ى گشتى چاودێری ته‌رخانكردنى داهاتى فیدڕاڵى كرا".
یاساكه بۆ چاودێریكردنى سه‌رجه‌م داهاته ناوخۆییه‌كان و ئه‌و قه‌رز و هاوكارییه نێودهوڵهتییانهشه كه ده‌درێنه عێراق، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر هه‌موو پارێزگایه‌كدا دابه‌ش بكرێت، وه‌ك له ماده‌ى 106ى ده‌ستوورى عێراقدا هاتووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه یاساكه پێش ئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت كێشه‌ى یاسایی تیادا بوو، گوتیشی :" بۆ نموونه ژماره‌ى نوێنه‌رانى حكوومه‌تى فیدڕاڵى كراوه بوو، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى من وه‌كو په‌رله‌مانتارێكى كورد تانه‌م له‌و بڕگه‌یه دا، ژماره‌كه‌یان دیارى كرد بۆ ته‌نها سێ نوێنه‌ر، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار پشتیوانی‌یان له بۆچوونه‌كه‌م كرد.
ڕوونیشی كرده‌وه، كه به‌پێی یاساكه، هه‌ر پارێزگایه‌ك نوێنه‌رێك و شاره‌زایه‌كی له‌و ده‌سته‌یه ده‌بێت، بۆ هه‌رێمى كوردستانیش كه چوار پارێزگاى هه‌یه (هه‌ولێر، سلێمانى، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه)، چوار نوێنه‌ر و چوار شاره‌زاى له ده‌سته‌كه‌دا دده‌بێت .
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه شێوازى خستنه ده‌نگدانى پرۆژه‌یاساكان له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه، كێشه درووست ده‌كات و پێویسته بگۆڕدرێت، گوتیشی :" بۆ نموونه ئه‌م پرۆژه‌یاسایه‌ی ئه‌مڕۆ، له‌لایه‌ن دوو لیژنه‌وه تاوتوێ ئاماده كراوه، به‌ڵام یه‌كێك له لیژنه‌كان كه لیژنه‌ى هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكانه، كاره‌كانیان ته‌واو نه‌كردبوو، كه چى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، ڕاپۆرتى كۆتایی لیژنه‌ى دارایی خسته ده‌نگدانه‌وه، ئه‌مه‌ش كێشه و ته‌گه‌ره‌ى سیاسیی زۆر دروست كرد".
باس‌نیوز
