سوپای عێراق گەیشتە ناو گەڕەكی ئینتیسار
سوپای عێراق لە چەند لایەكەوە چووەتە ناوشاری مووسڵ و ژمارەیەك گەڕەكیان لە شارەكە كۆنتڕۆڵكردوەتەوە، بەگوێرەی زانیارییەكان ئێستا گەیشتونەتە ناو گەڕەكی ئینتیسار و ھێزە عێراقییەكان بەردەوامن لە پێشڕەویكردن بۆ ناوەندی مووسڵ.
ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنەوەی مووسڵ لە 17 مانگی رابردوو دەستیپێكرد و ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق چەندین ناوچەی بەرفراوانیان لە جەنگ داعش رزگاركردووە.
K24
