مالیكی لە دەرەنجامی دوای مووسڵ دەترسێ
د. (هەوار موسا) مامۆستای زانكۆ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "هێزی پێشمەرگە بە نوێنەرایەتی هەموو جیهان شەڕی تیرۆریستانی داعش دەكات و سەركەوت لە دوای سەركەوتن تۆمار دەكەن، بۆیە هێزی پێشمەرگە هەر ناوچەیەك ئازاد بكات ئەو ناوچەیە هەرێمی كوردستانە لێ ناكشێتەوە."
گوتیشی: "نووری مالیكی لە ماوەی حوكمڕانیدا نەیتوانی كێشەكان چارەسەر بكات و دەستوور جێبەجێ بكات، بەڵكو بووە هۆی لێكترازانی عێراق و خەڵكێكی زۆری بێ گوناحی لەم وڵاتەدا شەهید و دەربەدەر كرد، هەموو هۆكارەكەشی ئەو پیاوە بوو، مالیكی و هاوبیرەكانی ئەو كەسانە نین كە عێراق بەرەو ئاشتەوایی ببەن، مالیكی بوودجەی هەرێمی كوردستانی بڕی، ئەو شەرەفە بەر پارتی كەوتووە كە زەروورەتی سەركردایەتیی شۆڕش و ڕاپەڕینەكانی كردووە، ئێستا هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردی دەنێت، بۆیە كەسانی وەك نووری مالیكی و هاوبیرەكانی ناتوان لە هەرێمی كوردستان جێی پێی خۆیان بكەنەوە."
د. (بارزان خۆرشید) مامۆستای زانكۆی دهۆك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونی كردەوە، مالیكی ئێستا تووشی گرێی دەروونی بووە، ئامانجیەتی لە ڕێگەی دژایەتی كردنی پارتی دیموكراتی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان سەرجەم خرابیەكانی خۆی و شكەست و گەندەڵیەكانی خۆی بشارێتەوە، لەگەڵ ئەوەیش مالیكی بەردەوام هەوڵی داوە پەیوەندی نێوان حكوومەتی عێراق و هەرێم و ئاشتەوای نێوماڵی كورد تێك بدات، بۆیە مالیكی تاكە كەسە لە عێراق كە مافی نیە بەهیچ شێوەیەك لەسەر ڕەوشی مەیدانی قسە بكات، ئەو كەسە هێزی پێشمەرگە بە هێزی خۆی نازانێت بەڵكو بە دوژمنی خۆی دەزانێت، لە سەردەمی دەسەڵاتی خۆیشیدا هەر وای كردووە، هەر ئەو بووە هۆی بڕینی بوودجە و نەناردنی پێداویستی سەربازی هێزی پێشمەرگە."
ئەوەشی گوت: "نووری مالیكی، چاوی بە سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە هەڵنایەت، تاكە لایەن لەم عێراقە كە كۆسپ بۆ تموح و چاوچنۆكییەکەی مالیكی دانانێت پارتی دیموكراتی كوردستانە، بۆیە ناتوانێت خۆ لەو دۆخە ڕزگار بكات، ئەو كاتەی حوكمی بە دەستەوە بوو بەردەوام هەوڵی دەدا كێشە بۆ هەرێمی كوردستان دروست بكات، ئێستایش هەر ئەو هۆكاری سەرەكی تێكدانی نێوانە لایەنەكانی هەرێمە، لەگەڵ ئەوەیش بەردەوام هەڕەشەی هێرشكردن بۆ سەر هەرێمی كوردستانی دەكرد، ئێستایش كە هێزی پێشمەرگە بە هاوكاری هاوپەیمانان و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی مووسڵی دەست پێ كردووە، ترسی لە دەرئەنجامەكانی پاش گرتنەوەی مووسڵە".
pdk-
