فه‌رمانده‌یه‌ك: بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه چاوه‌ڕوانی سه‌عاتی سفر ده‌كه‌ین
حوسێن یه‌زدانپه‌نا، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له محیوه‌ری قه‌ڵای ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ركووك به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "تا حه‌ویجه ئازاد نه‌كرێته‌وه شاری كه‌ركووك به ته‌واوه‌تی ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێت، بۆیه ده‌بێت حه‌ویجه ئازاد بكرێته‌وه".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه، ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌بێت و گرنگه ئه‌و شاره له‌ده‌ست داعش ده‌ربهێنرێت".
گوتیشی: "داعش له‌سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كان شكستی هێناوه و بۆ بڕیاریدانیش له‌سه‌ر ئازادكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه، چاوه‌ڕوانی سه‌عاتی سفر ده‌كه‌ین".
bas
