سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی شوێنی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ئاشكرا ده‌كات
سایتی سۆمه‌ریه نیوز، له زاری ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، له‌سه‌ر سنووری نێوانی عێراق و سووریادایه و تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ش له‌لایه‌ن ستافێكی تایبه‌ته‌وه، به‌ر له دوو هه‌فته و هاوكاتی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ تۆماركراوه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه، كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، به پشتبه‌ستن به‌زانیاری هه‌واڵگری ورد، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، به‌غدادی له‌ناو مووسڵ نه‌ماوه و له ناوچه‌یه‌كی سنووری نێوان عێراق و سووریایه، كه بیابانه و هیچ چاودێرییه‌كی زه‌مینی و ئاسمانی به‌سه‌ره‌وه نییه.
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، له تۆماره ده‌نگییه‌كه‌دا، داوا له چه‌كدارانی رێكخراوی داعش ده‌كات شه‌ڕی توركیا بكه‌ن و هێرش بكه‌نه سه‌ر سعوودیه‌ش.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و تۆماره ده‌نگییه له كاتێكدایه، كه هێزه‌كانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری مووسڵ و چه‌ند گهڕهكێكیشیان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، رۆژی 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، به یه‌كه‌م هێرشی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ستیپێكرد و تا ئێستاش هێزه‌كانی عێراق، به‌ره‌و شاری مووسڵ له پێشڕه‌ویدان.
شاری مووسڵ سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وایه و به دووه‌مین گه‌وره‌ترین پارێزگای عێراق داده‌نرێت، له 10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014، دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق به‌بێ هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رگرییه‌ك شاره‌كه‌یان چۆڵكرد، كه‌وته ده‌ست داعش.
K24-
