ئەو دوو وەزیرەی داعش كە بەغدادی ناوی هێنان كێن؟

ئەو دوو وەزیرەی داعش كە بەغدادی ناوی هێنان كێن؟

رۆژی پێنجشەممە 3-11-2016 پێگەكانی نزیك لە داعش گوتارێكی 31 خولەكی ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامیان بڵاوكردەوە. بەغدادی جگە لە هەڕەشەكردن لە توركیا، سعودیە و خستنەڕووی دۆخی چەكدارانی لە شەڕی موسڵ، هەوڵی بەرزكردنەوەی ورەی چەكدارانی داعشی دا و سوپاسی دوو وەزیری کرد.

بەغدادی لە كۆتایی گوتارەكەیدا باسی وەزیرەكانی خەلافەتەكەی كرد كە لەو ماوانەی دواییدا كوژراون و جەختدەكاتەوە لەوەی بە كوشتنیان هیچ لە دەوڵەتی ئیسلامی كەمنەبووە و ناوی ئەبو محەممەد عەدنانی و ئەبو محەممەد فورقان هێنا و گوتی" ئەبو محەممەد عەدنانی و ئەبو محەممەد فورقان، ئەوان باشترین وەزیرەكانمان بوون، لەگەڵ ئەوەشدا كوژرانیان هیچ كاریگەرییەكی لەسەر خەلافەتەكەمان نەبووە".

بەشێك لە چاودێران پێیان وایە ئاماژەكردنی بەغدادی بە رۆڵی ئەو دوو وەزیرەی راگەیاندن، پەیوەندی بە كاریگەری و رۆڵی ئەو دوو كەسایەتییە هەبووە لە شەڕی دەروونی و بەڕێوەبردنی دەزگا راگەیاندنەكانی داعش كە لە ماوەی چەند مانگێك هەر دوو سەركردەكە لە دوای یەكتر كوژران.
rudaw -
Top