حه‌یده‌ر عه‌بادی: ده‌خوازین شارى موسڵ به كه‌مترین زیان رزگار بكه‌ین
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه حكومه‌تى عێراق خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه شاری موسڵ له ده‌ستی داعش به كه‌مترین زیان ڕزگار بكات.
عه‌بادى ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه له هه‌موو میحوه‌ره‌كانی شه‌ر داعش زۆر به خێرایی دووچاری هه‌ره‌س و تێك‌شكان بووه‌ته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق سورن له سه‌رپه‌ڕاندنی ماره‌كان كه ئامانجى لێى سه‌ركرده‌كانى داعشه.
گوتیشى ئێمه له خه‌ڵكی تر زۆر زیاتر په‌رۆشی قه‌زای ته‌له‌عفه‌رین و، تا ئێستاش مه‌ترسی ده‌ستوه‌ردانی توركیا هه‌ر ماوه. سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى هه‌لوێستى توركیا له هه‌مبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنى رزگار كردنى موسل ڕایگه‌یاند كه جێگاى نیگه‌رانیه كه له ماوه‌كانى ڕابردوودا، هه‌لوێستى مه‌ترسیدار هه‌ست پێده‌كه‌ین.
عه‌بادى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه ئێمه زۆر زیاتر له كه‌سانی تر په‌رۆشی هاووڵاتیانى ته‌له‌عفه‌رین، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق روونیشیكرده‌وه كه عێراق ده‌ست له كاروباری هیچ ده‌وڵه‌تێكی تر وه‌رنادات .
هاوكات هۆشداریشدا كه ئه‌گه‌ر هێرش و ده‌ستدرێژیمان كرایه سه‌ر ، ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه جا له هه‌ر به‌ره‌یه‌كه‌وه بێت، حه‌یدر عه‌بادى هیواى ئه‌وه‌ى خواست كه هه‌ندێك له سیاسیه‌كان دان به‌خۆیاندا بگرن، كاتێك هه‌ڵه‌یه‌ك له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
هاوكات جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه هیچ پێشێلكارییه‌ك بۆسه‌ر هاووڵاتی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه تۆمار نه‌كراوه، عه‌بادى ئاشكراشى كرد كه هه‌ندێك له سیاسییه‌كان پروپاگه‌نده‌كانی داعش به‌كار ده‌هێنن، و ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌شى به خیانه‌ت ناوزه‌د كرد.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه حكومه‌ت خواستی ئه‌وه‌ی هه‌یه شاری موسڵ له ده‌ستی داعش ڕزگار بكات، به كه‌مترین زیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه هه‌موو میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕی موسڵ گرنگه و داعش له‌سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی شه‌ڕ زۆر به خێرایی دووچاری هه‌ره‌س و تێك‌شكان بووه‌ته‌وه .
KURDSTAN -
