ئامانجی داهاتووی سوپای عێراق گەڕەكانی حەی خەزرا و حەی كەرامەی موسڵە

ئامانجی داهاتووی سوپای عێراق گەڕەكانی حەی خەزرا و حەی كەرامەی موسڵە

ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ پێی نایە رۆژی شازدەهەمەوە، دوای شەڕێکی قورس، فیرقەی ئاڵتوونی سوپای عێراق توانی یەکەمین دەرچەی چوونە نێو شاری موسڵ کۆنترۆڵبکاتەوە.

تالیب کینانی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند "ئەمە مزگێنییە بۆ خەڵکی موسڵ، چونکە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بەشێوەی کردەیی دەستیپێکرد، ئەمەش دوای کۆنترۆڵکردنەوەی چەندین گوند لە بەرەی رۆژهەڵات".

دوای کۆنترۆڵکردنەوەی گەڕەکەکە، سوپای عێراقی چوونە نێو باڵەخانەی تەلەڤزیۆنی موسڵەوە و کۆنترۆڵیانکرد، هاوکات دەیانەوێت پێشڕەوی بکەن بۆ هەردوو گەڕەکی حەی خەزرا و حەی کەرامە لە رۆژهەڵاتی موسڵ.

گەڕەکی گۆگجەلی لە رۆژهەڵاتی موسڵ، یەکێکە لە شوێنە ستراتیژییەکان بۆ چوونە نێو شاری موسڵ، چونکە لەگەڵ پێشڕەوییەکانی سوپای عێراقدا، پێشمەرگە وەکو هێزی پشتیوانی ئامادەیە.

هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ پێشڕەوییەکانیشدا خەڵکی سڤیل ئاوارەی باشووری کوردستان دەبن و لەژێردەستی داعش هەڵدێن.
Rudaw-
Top