فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا: داعش له چوارده‌ورى موسڵ كۆتایی پێهات
فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، شارى موسڵ له ڕووی سه‌ربازییه‌وه كۆتایی پێهاتووه و لێدوانه‌كه‌شى به نه‌خشه‌یه‌كی سه‌ربازى، ڕوون ده‌كاته‌وه.
لیوا ڕوكن نه‌جم جبوورى، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا، ڕای گه‌یاند :" داعش له ده‌وروبه‌رى شارى موسڵ، كۆتایی پێهات".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌و لێدوانه‌یدا له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، نه‌خشه‌یه‌كی سه‌ربازى ده‌خاته‌ڕوو، تیایدا ئه‌و شوێنانه خراونه‌ته‌ڕوو كه له ئۆپهرسیۆنهكانى ڕزگاركردنى موسڵ، كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه.
Bas News-
