له یه‌ك مانگدا له عێراق 1792 كه‌س كوژراون
نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، ئاشكراى ده‌كات، ته‌نها له ماوه‌ى یه‌ك مانگى ڕابردوودا به‌هۆى شه‌ڕ و پێكدادانه چه‌كدارییه‌كاندا هه‌زار و 792 كه‌س له عێراقدا كوژراون و 1300 كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ئاماره‌كان، پارێزگاى به‌غدا زۆرترین قوربانى داوه و كۆى كوژراو و برینداره‌كانى ئه‌و پارێزگایه گه‌شتووه‌ته دوو هه‌زار و 75 كه‌س، به‌دواى ئه‌ویشدا نه‌ینه‌وا و پاشان كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله دێن.
یان كۆبیش، نوێنرى تایبه‌تى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، گوتى :" تا ئێستاش ژماره‌ى قوربانییه‌كان له ڕیزى مه‌ده‌نییه‌كاندا به‌رده‌وامه له زیادبوون".
باسى له‌وه‌ش كرد، كه له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى موسڵ و ناوچه‌كانى دیكه‌ى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، چه‌ته‌كانى داعش به‌ردوامن له‌جێبه‌جێكردنى شێوازه تاوانكارییهكانیان به‌رامبه‌ر هاووڵاتییه مه‌ده‌نییه‌كان كه ده‌یانكاته قه‌ڵغان بۆ خۆپاراستنیان له هێرشه‌كان و هاوكات به‌رده‌وامیشه له گولـلهبارانكردنى خه‌ڵك.،
Bas News-
