شێوازى پێدانى مووچه له عێراق بۆ ئه‌لیكترۆنى ده‌گۆڕدرێت
سیسته‌مى پێدانى مووچه له لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه ده‌گۆڕدرێت بۆ سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى، هاوكات ئاماده‌بوونى فه‌رمانبه‌ر له شوێنى كاره‌كه‌یدا، له‌برى واژووكردن ده‌بێته په‌نجه‌مۆر.
حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له دواى ته‌واوبوونى دانیشتنى ئاسایی ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، ڕای گه‌یاند :" له دانیشتنه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێك ده‌ركراوه، له‌وانه‌ش گۆڕینی سیسته‌مى پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى".
عه‌بادى، ڕوونیكرده‌وه، كه مووچه و دهڕماڵهكانى فه‌رمانبه‌ران به شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى ده‌درێت، گوتیشی :" سیسته‌مه‌كه له دوو وه‌زاره‌تدا له‌م ساڵى 2016 جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆ ساڵى 2017 هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ده‌بێته ئه‌و سیسته‌مه.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ، گوتیشی :" هاوكات سیسته‌می ئاماده‌بوونى فه‌رمانبه‌ر له شوێنى ده‌وامكردنى ده‌بێته سیسته‌مى په‌نجه‌مۆركردن، ئه‌وه‌ش بۆ دڵنیابوونه‌وه له ئاماده‌بوونى فه‌رمانبه‌ره‌كه".
Bas News-
