سوپای عێراق دەگاتە ناوچەی شەلالاتی باكوری موسڵ

 سوپای عێراق دەگاتە ناوچەی شەلالاتی باكوری موسڵ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە سوپای عێراق توانی بچێتە نێو ناوچەی (شەلالات)ی باكوری موسڵەوە.


تەلەڤزیۆنی رەسمی عێراقیە بڵاوی كردەوە فرقەی 16ی سوپای عێراق چوونەتە نێو شەلالاتەوە. ئەمەش دوای ئەوەی لە كاتێكی زووتری ئەمڕۆدا سوپای عێراق توانیبووی گەڕەكی سەماح لە بەری چەپی موسڵ بەتەواوی ڕزگار بكات.


هەر ئەمڕۆش سوپای عێراق توانی بچێتە نێو تەلاری تۆڕی میدیایی لە بەری چەپی شاری موسڵ.















باسنيوز
Top